شاندی پارتی سەردانی سۆسیالیستی کرد و لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیش کۆدەبێتەوە
کەمێک لەمەوبەر، شاندەکەی پارتی کە لە هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، عەلی حوسێن و فرسەت سۆفی پێکهاتبوون، سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کرد. بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠١٩، شاندی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بکات.
لەمبارەیەشەوەمحەمەد بامۆکی، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ پارتی کۆدەبێتەوە، دیارە کۆبوونەکەمان لەدرێژەی ئەو کۆبوونەوەدایە کە پێشتر پارتی دیموکراتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کرد، بۆیە ئەو کۆبوونەوەیە بە کۆبوونەوەیەکی باش دەزانین".
ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکە ”پەیوەندییەکی ئاسایی بێت“.
باسنيوز
