بەغدا.. دادگای تێهەڵچوونەی تایبەت بە دۆسیەی پارەی جووتیارانی کوردستان بەڕێوە چوو
لەمبارەوە ڕێبین شەمامکی لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە 2019.1.5 یەکەم دانیشتنی دادگای تێهەڵچوونەوە (استئناف) بەڕێوە چوو و تێیدا بەڵگەی لەسەر کەیسی شایستە داراییەکانی جوتیاران لە دژی کۆمپانیای دانەوێڵە کە سەر بە وەزارەتی بازرگانییە، زیاترمان دا بە دادگا".
ئەوەشیخ خستووەتە ڕوو: "بۆ وەڵامدانەوەی لائیحەکەی ئێمە، نوینەری یاسایی کۆمپانیا داوای مۆڵەتیان لە دادگا کرد".
لە درێژەدا نووسیویە: "بۆ ئەو مەبەستە دادگا دانیشتنەکەی دوا خست بۆ ٢/٢١ ئەو مانگە، دڵنیاین کەیسەکەمان لە دادگای تێهەڵچوونەوەش هەر لە بەرژەوەندیی ئێمەدا دەبێ، تەنیا پێویستی بە کاتە بۆ بڕیاری یەکجارەکی، بۆیە داوا لە جووتیارە خۆشەویستەکان دەکەین ئارامیان هەبێت.
پێشتر بە هەوڵی " مام فارس سەرۆکی رێکخراوی جووتیارانی سەردەم و هەردوو پارێزەری خۆبەخش "بەشدار حسن، رێبین شەمامکی" لە ڕێکەوتی چوارشەممە ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٨، دادگای بەرایی ڕەسافە بڕیاری دا حکوومەتی عێراق پابەند بكات بە دانەوەی پارەی چەند ساڵێکی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
