مەحما خەلیل: میر تەحسین هەموو کات خوازیار بوو شنگال بکرێتە پارێزگا
قایمقامی قەزای شنگال، لەمبارەوە ڕاگەیاند، ناو و ناوبانگی میر تەحسین بەگ، هەمیشە لەناو ئێمەدا بە هەرمانی دەمێنێتەوە و ئێمە پێویستمان بە نامە و ڕێبازی میری ئیزدییان هەیە، چونکە میری ئێزدیان قوتابخانەیەک بوو بۆ ئێزدییەکان، بەتایبەتی بۆ خەڵکی شنگال، چونکە بەڕاستی لەدەستدانی بۆ شنگال بارێکی گرانە و ئێمە داواکارین هەموان بێن هاوکاریی شنگال بکەن هەتا جارێکی دیکە ئەم قەزایە بگەڕێتەوە سەر دۆخی جارانی".
مەحما خەلیل گوتیشی: "میر تەحیسن بەگ، سەعید، هەموو کات لە کاتی میرایەتیی خۆیدا پشتگیریی شنگالی کردووە و هەموو کات جەختی دەکردەوە شنگال بکرێتە پاریزگا و بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان و هیوادارین ئەو داخوازییەی میر تەحسین جێبەجێ بکرێت."
قایمقامی شنگال ڕاشیگەیاند: "هیوادارین کۆچی دوایی میری ئێزدییان، ببێتە هۆی یەکگرتوویی لە نێوان هەموو لایەنەکاندا بە بەهێزی پێکەوە کار بکەن و شنگالێکی پڕ لە ئاشتی و هێمنایەتی دروست ببێت و هەتاکوو ببێتە هۆی گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارەی شنگال و ڕاگەنەوەی رإێندراوان و ئێەم لەو باوەڕە داین ئەم کارە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ شنگال دەکرێت".
باسنيوز
