بانقی كه‌ركووك دان به واژۆی جه‌مال مه‌ولووددا نانێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، راگه‌یاند، بانقی 1ی حوزه‌یرانی ئه‌و شاره ئاماده نه‌بوو دان به واژۆی جه‌مال مه‌ولوددا بنێت و مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی خه‌رج نه‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاری خهرجنهكردنهكه بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له كاتی رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ره‌وه به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كاره‌كه‌ی، كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن په‌كیان كه‌وت، به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش دادگا جه‌مال مه‌ولوودی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و سه‌رۆكی نویی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و شاره ناویبرد، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن كارا بكرێته‌وه..K24-
