هێڤیدار ئەحمەد: ماوەی دوو مانگە پارتی چاوەڕێیە یەکێتی کاندیدەکانی یەکلا بکاتەوە

 هێڤیدار ئەحمەد: ماوەی دوو مانگە پارتی چاوەڕێیە یەکێتی کاندیدەکانی یەکلا بکاتەوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، ماوەی دوو مانگە حزبەکەی چاوەڕێیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاندیدەکانی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام یەکێتی لەنێو خۆیدا ڕێک ناکەوێت.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند، ماوەی دوو مانگە پارتی چاوەڕێیە، یەکێتی کاندیدی بۆ هەر پۆست و پلەیەک هەبێت، بەڵام ”یەکێتی تائێستا لەناو خۆیدا ڕێک نەکەوتووە و نەیتوانیوە کاندیدێک دیاری بکات، ئەمەش وای کردووە کە خەڵکی ناڕەحەت بێت لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت“.

بە گوتەی هێڤیدار ئەحمەد، هەر لایەنێک لەگەڵ پارتی کۆدەبێتەوە، داوای پشک و بەشی خۆی دەکات لە حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەڵام ”کەسیان پەلەیان لە پێکهێنانی حکوومەت نییە“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی زیاتر لە لایەنەکانی دیکە، لەگەڵ یەکێتی کۆبووەتەوە، بەڵام ”کێشەی سەرەکیی یەکێتی ئەوە نییە کە کام پۆستی دەوێت، بەڵکو لە ناوخۆی یەکێتیدا پۆستەکە بۆ کێ دەبێت و کام کەس کاندید دەبێت و بەرپرسیاریەتەکە ھەڵدەگرێ؟ ئەگەر ئەم ناکۆکییەی ناو یەکێتی نەبێت، کەس لە پارتی بەپەلە و ئاسانتر نییە بۆ پێکھێنانی حکوومەت“.












باسنيوز
Top