تەرمی هاووڵاتییەک لە ڕووباری ڕێزان دۆزرایەوە

 تەرمی هاووڵاتییەک لە ڕووباری ڕێزان دۆزرایەوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕای دەگەیەنێت، کە تەرمی هاووڵاتییەک لە ڕووباری ڕێزان دۆزراوەتەوە.

ڕائید سەعدون هاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: ”کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4/2/2019، لەلایەن ماسی گرەکانی ڕووباری ڕێزانەوە پۆلیسی مێرگەسۆر لە بوونی تەرمی هاووڵاتییەک لە لێواری ڕووباری ڕێزان ئاگادار کراونەتەوە“.

گوتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران گوتیشی: ”ناو و ناسنامەی تەرمەکە دیار نییە و لە ڕەگەزی نێرە، بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کراوە“.

ڕوونیشی کردەوە، کە دوای پشکنین لە پزیشکی دادوەری دەردەکەوێت ئایا لە ئاودا خنکاوە یان بەهۆکاری دیکە گیانی لەدەست داوە.










باسنيوز
Top