پلانێک بۆ باشتركردنى به‌شه خۆراكى مانگانەی هاووڵاتیان داده‌ڕێژرێت
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه و بهدوداچوونهكان به‌رنامه‌ى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، به‌رنامه‌یه‌كى تێر و ته‌واو نییه و كه‌موكورتى زۆره و ساڵ به‌ساڵیش به‌ره و خراپتر ده‌ڕوات".
گوتیشى: "هه‌رچه‌نده حكوومه‌تى عێراق له‌ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ند جارێك ویستویه‌تى گۆڕانكارى له‌و به‌رنامه‌یه بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ڕونیشیكرده‌وه كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا،بانكى نێوده‌وڵه‌تى به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كه دابینكردنى خۆراك بۆ هاووڵاتییان،له كاركردن ساردیان ده‌كاته‌وه و خۆراكه‌كانیش وه‌ك پێویست نین، داواى له حكوومه‌تی عێراقی كردووه كۆتایى به دابه‌شكردنى خۆراك بهێنێت، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م باسى ئه‌وه‌شى كرد كه حكوومه‌تى عێراق پلانێكى داناوه و به‌پێى ناوه‌ڕۆكى پلانه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ى داهاتی مانگانه‌یان له سه‌رووی نیو ملیۆن تا یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره خۆراكی مانگانه‌یان پێنه‌درێت، به‌وهۆیه‌وه به‌و بودجه‌یه‌ى بۆ به‌شه‌خۆراك دابین كراوه ده‌توانرێت بڕ و جۆر و كوالێتى خۆراكه‌كه باشتر و زیاتر بكرێت و هه‌موو مانگێكیش به‌هاووڵاتییان بدرێت.
باسنيوز
