شاندێکی ئیتاڵیا و دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

شاندێکی ئیتاڵیا و دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد
-ئەمڕۆ شاندێکی ئیتاڵیا و دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لە لایەن هێمن هەورامی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دیکەی لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لێ کرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕێكەوتی ٣/٢/٢٠١٩، هێمن هەورامی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆران و توركمانەكان و كریستیانەكان پێشوازییان لە شاندی دەستەی دانوستانكاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆكایەتیی دكتۆر نەسر حەریری، سەرۆكی دەستە و شاندی یاوەریان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان وێرای سوپاس و پێزانین بۆ ئەم پێشوازییە، پوختەیەكیان لە بارودۆخی سیاسیی سووریا و دواین پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی سووریا و ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییانە بۆ چارەسەی ئاشتییانەی ناكۆكییەكانی سووریا دەدرێن، خستە ڕوو.

هەر لە دیدارەكەدا شاندی دەستەی دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا جەختیان لە ڕۆڵی كاریگەری هەرێمی كوردستان كردەوە بۆ دۆزینەوەی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا و دابینكردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ وڵاتەكە .
kdp-
Top