لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕەوشی ئیدارەی شنگال دەستبەرکار بوو
له‌باره‌ی كاری لیژنه‌كه‌یانەوە، سه‌رۆكی لیژنه، شێروان جه‌مال دووبه‌ردانى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئیداره و ڕه‌وشی شنگال له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانەوە پێك هێنراوه و ئه‌مرۆ ده‌ستبه‌كار بووین و، سه‌ردانی شاری مووسڵمان كرد، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و قایمقامی شه‌رعیی شنگال و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگالمان بانگهێشت كرد و له‌گه‌ڵیان كۆ بووینه‌وه، تایبه‌ت به ڕه‌وشی شنگال و ئیداره‌ی شنگال ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه و دیكیومێنتمان كۆ كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه له لایه‌ن ئیداره‌ی مووسڵەوە به‌رانبه‌ر هێزه ناشه‌رعییه‌كانی شنگال گیراونه‌ته به‌ر، خرانه ڕوو."
شێروان دووبه‌ردانى ڕایشیگه‌یاند: "ئێمه له ڕۆژانی دابێت سه‌ردانی كه‌مپه‌كانیش ده‌كه‌ین و ته‌واوی كاره‌كانمان له ڕێگای ڕاپۆررتێكه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده ده‌كه‌ین به به‌ڵگه و دیكیومێنت، تاوه‌كو به بڕیاری په‌رله‌مان، حكوومه‌تی عیراق ناچار بكرێت هێز و ئیداره و ئه‌نجومه‌نی ناشه‌رعی له شنگال لابده‌ن و ئیداره‌ی شه‌رعیی ئه‌و شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، كه 85 له‌سه‌دی ئاواره بوون و له كه‌مپه‌كاندان."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئیداره و ڕه‌وشی شنگال ده‌شڵێت: "جێگای داخه هه‌ندێك لایه‌نی ناشه‌رعی، قایمقام و ئه‌نجومه‌نی ناشه‌رعییان له شنگال داناوه و ڕێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لكی شنگال و ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال, بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا و لایه‌نێكی شه‌رعی و ده‌ستووری قه‌بووڵ ناكه‌ین ئه‌و ئیداره و ئه‌نجومه‌نه ناشه‌رعییه به هێزی چه‌كدارەوە له شنگال هه‌بێت."
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئیداره و ڕه‌وشی شنگال كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقەوە پێك هێنراوه، پێك دێن له شێروان جه‌مال دووبه‌ردانی، سه‌رۆكی لیژنه و د. ناسر هه‌ركی، له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و، حه‌سه‌ن ئالی، له لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگا‌كان."
kdp-
