توركیا بڕیاری دا ئیتر رێگه نادەن ته‌رمی چەكدارانی پەكەكە بنێژرێ
سویلو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ موختاره‌كانی توركیا، ئاماژه‌ی دا كاتێك چەكدارێكی پەكەكە ده‌كوژن، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په ده‌چن بۆ ناشتنی و مارشی په‌كه‌كه‌شی بۆ ده‌ڵێن، به‌ڵام ئیدی بۆیان ناچێته سه‌ر.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، سویلو گوتی "ئیتر نایه‌ڵین هیچ كه‌سێك بچێته پرسەی چەكدارانی پەكەكە و نایه‌ڵین بشنێژرێن، چونكه ئه‌وانه خاین و تیرۆریستن".
گوتیشی "له‌مه‌ودوا رێگه ناده‌ین هیچ هه‌ده‌په‌یه‌ك بچێته مه‌راسیمی ناشتنی چەكدارانی پەكەكە، فه‌رموون با له‌مه‌ودوا بتوانن".
باسنيوز
