لەبارەی داخستنی ترافیکلایتی بەنزینخانەی ئاکار زانیاریی نوێ دەخرێتە ڕوو

 لەبارەی داخستنی ترافیکلایتی بەنزینخانەی ئاکار زانیاریی نوێ دەخرێتە ڕوو
گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر لەبارەی پلانی داخستنی ترافیکلایتی چوارڕییانی نزیک بەنزینخانەی ئاکار لەسەر شەقامی 100 مەتریی ھەولێر، زانیاریی نوێ دەخاتە ڕوو.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ڕايگەیاند: "بۆ داخستنی ترافیکلایتی نزیک بەنزینخانەی ئاکاری شەقامی 100 مەتری و بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی پلان ھەیە، بەڵام بەھۆی ئەوەی بوودجەی پێویست بۆ شارەوانی تەرخان نەکراوە، بۆیە ئێستا ئەو پرۆژەیە ڕاگیراوە".

گوتیشی: "جگە لە داخستنی ئەو ترافیکلایتە، دوو شوێنی سووڕانەوەی ئۆتۆمبیلی نزیک ترافیکلایتەکە دەستکاری دەکرێت، ھەروەھا ئەو شەقامە خزمەتگوزارییانەی 100 مەتریی لای گەڕەکی باداوە، دەستکاری دەکرێن، ئەوەش پێویستی بە بوودجەیەکی زۆر ھەیە، شارەوانیش ئەو بوودجەی نییە، بۆیە ئێستا ئەو پرۆژەیە ڕاگیراوە".











باسنيوز
Top