لە هەولێر پڕۆژەیەک بۆ گلدانەوەی ئاژەڵەکانی ناو شەقام و کۆڵانەکان جێبەجێ دەکرێت

 لە هەولێر پڕۆژەیەک بۆ گلدانەوەی ئاژەڵەکانی ناو شەقام و کۆڵانەکان جێبەجێ دەکرێت
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پڕۆژەیەک بۆ گلدانەوەی سەگەکانی ناو شەقام و کوڵانەکان جێبەجێ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/2/2019، بەرێوەبەرایەتی شارەوانی شەش سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "پڕۆژەیەک بۆ بەمەبەستی گڵدانەوە و کۆنتڕۆڵ کردنی دیاردەی بڵاوبوونەوەی ئاژەڵی بەڕەڵا کە ماوەیەکە لەگەڕەکەکانی شاری هەولێر بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی زۆر بۆ هاونیشتیمانیانی گەڕەکە نوێیەکان کە بەردەوام سکاڵای پەلاماردانی ئەم ئاژەڵانە بەتایبەت بۆ منداڵان دەکرێت".

ڕوونیش کراوەتەوە، ئەمڕۆ ئەندازیار شۆڕش علی محمد، بەڕێوەبەری شارەوانی شەش لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەندازیار فەرمان خلیل غفور بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەپارێزی هەولێر زەوی تەرخانکراویان بەسەرکردەوە بۆ جێبەجێکردنی دوا قۆناغەکانی بیرۆکەی پڕۆژەکە کە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوێکی بیانی جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە پڕۆژەکە بریتییە لە تەرخانکردنی شوێنێک لە نزیک مەیدانی ئاژەڵان بۆ گڵدانەوەی ئاژەڵی بەڕەڵا (سەگ) بەشێوەیەکی کاتی.












باسنيوز
Top