گۆڕان: دەبێ کارێک نەکرێ کە ئەو متمانەیەی بە کۆبوونەوەکان هەیە کاڵ ببێتەوە

 گۆڕان: دەبێ کارێک نەکرێ کە ئەو متمانەیەی بە کۆبوونەوەکان هەیە کاڵ ببێتەوە
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان داوا دەکات، ”کارێک نەکرێت“ کە ئەو متمانەیەی بە کۆبوونەوەکان درووست بووە، کاڵ ببێتەوە.



ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێر ڕاگەیاند: ھیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و پارتی دیاری نەکراوە، بەڵام بێگومان بە ھەماھەنگیی هەردوو بڕیار دەدرێت“.



لەبارەی کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان پارتی، گۆڕان و یەکێتی، ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەکە گوتی: ”ئەوە تەواوکەری کۆبوونەوەکانی دیکە دەبێت“.



لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێمن شێخانی داوای کرد کە لایەنەکان کارێک نەکەن، تاوەکوو ”ئەو متمانەیەی لە نێوانیاندا هەیە بۆ کۆبوونەوەکان، کاڵ نەبێتەوە“.



دووپاتیشی کردەوە: ”ئامانجی گۆڕان کارکردنە لەسەر بەرنامەی کاری کابینەی داھاتووی حکوومەت، کاتێک باسی پۆستیش دەکەین، ئیستیحقاقی خۆمانە و پێمان وایە داینەمۆی جێبەجێکردنی بەرنامەی کارەکەیە“.



باسنيوز
Top