حەشدی شەعبی لە دەوروبەری شنگال کشانەوە

 حەشدی شەعبی لە دەوروبەری شنگال کشانەوە
سەرکردەیەکی هێزی پاراستنی ئێزدیخان ڕایگەیاند، هەموو هیزەکانی حەشدی شەعبی لە شنگال کشانەوە.

سەلام بەرەکات شنگالی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هەموو لق و پۆپەکانیانەوە لە دەوربەری شنگال کشانەوە و هێزەکانی عێراق جێگایان گرنتەوە و حەشد هێزەکانی خۆیان بردەوە ناوچە شیعەنشینەکان."

بەرەکات ئاماژەیشی دا: "هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ١٥ بنکە لە ناوچەکانی ئوم جریس تا دەهاتە سنووری سووریا خۆیان جێگیر کردبوو، بەڵام ئەمە چەند ڕۆژێکە هەموویان کشاونەتەوە و لە سەنتەری شنگالیشدا ژمارەیەکی زۆر کەم ماون."

بە پێی زانیارییەکان، دوای هاتنی هێزەکانی ئەمەریکا لە چەندین ناوچە حەشدی شەعبییان ناچار کردووە خۆیان بکشێنەوە.

بە گوتەی چاودێران، دوای نەمانی داعش، ئەمەریکا کار بۆ نەهێشتنی هێزە نایاساییەکان دەکات؛ لەوانیش حەشدی شەعبییە.
kdp-
Top