برۆ: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ پاشەڕۆژی کورد لە سووریادا گرینگە
ئه‌مڕۆ شەممە 2ی 2ی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە شاندی دەستەی دانوسانكاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كرد، كە پێك هاتبوو لە د. نەسر حەریری، سەرۆكی دەستە و ئەندامانی دەستەی دانوساندنكاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.
لەوباره‌یه‌وه، ئیبراهیم برۆ, ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری هاوپه‌یمانیی ئۆپزسیۆنی سووریا كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی زۆر پایته‌ختی وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیمان كرد، ویستمان سه‌ردانی هه‌ولێریش بكه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ بینه‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆبوونه‌وەیە‌مان ئه‌نجام دا و له سه‌ره‌تادا سوپاسی سه‌رۆك بارزانیمان كرد كه هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌رانی سووریای له‌خۆ گرتووه و پشتیوانمان بوونه، داواشمان كرد له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی هه‌بێت له چاره‌كردنی قه‌یرانی سووریا، به‌تایبه‌تییش ئێستا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌یه، چۆن بتوانین له‌گه‌ڵ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی كار بكه‌ین و ڕۆڵی تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی خۆی تێدا هه‌بێت تا ئه‌و ناوچه‌یه تووشی شه‌ڕ نه‌بێت و بتوانین له‌م قۆناغه‌دا به یه‌كه‌وه هاریكار بین تا ئارامی له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت."
ئیبراهیم برۆ ڕاشیگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دانوستاندنی سیاسی كه بۆ پاشه‌ڕۆژی سووریا ئه‌نجام ده‌درێت، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێی ڕاگەیاندین كه هاریكار ده‌بێت لەو دانوستانه‌دا کە بۆ ئارامیی ناوچه‌كه ده‌كرێت تا چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ پاشه‌ڕۆژی سووریا لێ بكه‌وێته‌وه ."
برۆ ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و توركیا ڕاسته‌وخۆ گرێ دراون به ڕه‌وشی سووریاوە، ئه‌و ناوچه‌یەی ئه‌مەریكاش تێیدا ده‌رده‌چێت هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كەین، بۆیه باسمان له‌وه كرد كه ده‌بێ ڕۆڵێك هه‌بێت له پاڵ ڕۆڵی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مەریكا و ڕووسیا، ئێمه ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ هاریكاركردنی خه‌ڵكی سووریا، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی فوڕات تا تووشی شه‌ڕ و زه‌حمه‌تی نه‌بن."
kdp -
