شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لەكات و شوێنی جیاوازدا باران دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 16 پلە و نزمترینیش 9 پلەی سیلیزی دەبێت.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور.
K24
