سبه‌ى ساڵڕۆژى یه‌كى شوبات به‌رێوه ده‌چێت
فوئاد عوسمان گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "سبه‌ى یادى شه‌هیدانى ڕۆژى یه‌كى شوبات ده‌كرێته‌وه و نوێنه‌رى وڵاتان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مۆنۆمێنتى شه‌هیدان له پاڕكى شه‌هید سامى عه‌بدولڕه‌حمان داده‌نێنن.
زیاتر گوتى، "له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ لقى دووى پارتى و مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر كرده تیرۆریستییه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له‌ساڵى 2004 و له ڕۆژى یه‌كى شوبات، دوو ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره له یه‌ك كاتدا لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانى له هه‌ولێر كرده ئامانج و زیاتر له 100 كه‌س له به‌رپرسانى باڵاى پارتى و یه‌كێتى و هاووڵاتییان بوونه قوربانى.
kdp-
