پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی حەوت تۆمەتباریان دەستگیر کرد

 پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی حەوت تۆمەتباریان دەستگیر کرد
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەپێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان مەفرەزەکانیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا7 حەوت هاووڵاتییان بە تۆمەتی داربڕێن و زیادەڕۆیی دەستگیر کردووە.

لەو بارەیەوە عەمید هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە: "مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوورەکەیان توانیان (7) تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەکان و زیادڕەوی بوون و دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراون بۆ ڕێکاری یاسایی ڕادەستی دادوەر کراون".

عەمید هێمن داوای لە هاووڵاتیان کردووە کە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستاندا پێویستە هەموان پابە ندبین بە ڕێنمایەکانی پۆلیسی دارستانەوە و ژینگەی کوردستان بپارێزین.












باسنيوز
Top