مەلا بەختیار مەرجی خۆی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی ئاشکرا کرد
کەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە بەکارهێنانی ”بێگومان من هەر ڕۆڵەی یەکێتیم“، جەختی لە بەردەوامبوونی پابەندییەکانی لە نێو حزبەکەی کردەوە.
هاوکات مەلا بەختیار مەرجی خۆی ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند کە ئەگەر بڕیاری کۆنگرە بدرێت، دەچێتەوە کۆبوونەوەکان و بەشدارییان تێدا دەکات، بەڵام ئەگەر بڕیاری کۆنگرە نەدرێت، ئەوا: ”هەر بە ڕۆڵەی یەکێتی دەمێنمەوە، چی دەکەم؟ لەم ڕۆژانە لە ماڵی خۆمدا، هەر ماڵگێڕی خۆم دەبم“.
پاش گەڕاندنەوەی بەرهەم ساڵح لە کۆتایی مانگی ٩ی ٢٠١٨ و دانانی لە سەر کورسیی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەرەتای مانگی ١٠ی هەمان ساڵ، مەلا بەختیار کە یەکێک بوو لە کاندیدانی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە، نیگەران بوو و چیتر بەشداری لە کۆبوونەوەکانی حزبەکەیدا نەکرد.
باسنيوز
