لە ھەولێر ژمارەیەک دەرمانخانە و نۆرینگە داخران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵکردنی ھێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لێژنەی بەدواداچوون و چاودێریی دەرمان توانییان پشکنین بۆ 28 دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی لە گەڕەکەکانی مەنتکاوە، مامزاوە و سەرکارێز ئەنجام بدەن".
باس لەوەش کراوە: "لە بەدواداچوونەکاندا بەھۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی کوالێتیی کۆنتڕۆلی دەرمان، 20 دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی داخران، ھەروەھا دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی بێ ستیکەر و قاچاغ و قەدەغەکراودا گیرا، لەگەڵ دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی دەرمانی قاچاغ، بەپێی یاسا رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر".
باسنيوز
