کۆبوونەوەی شاندی پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، گەیشتە بارەگای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و لەلایەن عەلی باپیرەوە پێشوازییان لێ کرا.
شاندەکەی پارتی لە فازڵ میرانی، هێمن هەورامی، مەحموود محەمەد، عەلی حوسێن و دڵشاد شەهاب پێکهاتووە.
پێشتر بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕاگەیاندبوو کە سەردانەکە پەیوەندی بە باسکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتەوە نییە، تەنیا سەردانێکە لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو حزبە.
باسنیوز
