بەره‌ڤان حەمدی: بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی دەستی تیرۆر لەگەڵ بەغدا رێککەوتووین
بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە تاریق مەندەلاوی بەڕێوەبەری زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی عێراق و دکتۆر محەممەد روبەیعی بەڕێوەبەری جێ بەجێکار، لە کۆنفرانسێکدا بۆ مێدیاکان، بەره‌ڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، "میکانیزمێکیان بۆ قەرەبووکردنەوەی شەهیدان و برینداران و زیانلێکەوتوانی دەستی تیرۆر و رێکخراوی داعش بە هەماهەنگی حکوومەتی هەرێم و ناوەند دادەندرێت.
دوای سه‌ردانی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی عێراق بۆ هه‌رێم، ئەویش به مه‌به‌ستی هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدانی هه‌رێم به مووچه‌ی شه‌هیدانی عێراق کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، وەک بەرەڤان حەمدی ئاماژەی پێدا، له ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانیاندا بڕیاردراوە، کە له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی تیرۆر ئاماده بکرێت و به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکرێن.
بریکاری وەزارەتەکە بۆ مێدیاکان ڕوونی کردەوە، ئەو کەسانەی ئەو قەرەبووە دەیانگرێتەوە، کەسوکاری شەهیدەکانی دەستی تیرۆرن، هاوکات ئەو کەسانەشی بریندار بوون، هاوتا لەگەڵ ئەوانەشی کە بە هۆی کردەوە تیرۆریستیەکان و رێکخراوی داعشەوە زیان بەر ماڵ و سەروەت و سامانیان کەوتووە، چ موڵک و ماڵی گوازراوە بووبێت، یا نەگوازراوە.
kdp -
