نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كونسووڵخانه‌ی میرنشینی ئیمارات کرد

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كونسووڵخانه‌ی میرنشینی ئیمارات کرد
لە دیدارێكی نێوان مەسروور بارزانی و شاندێكی یەكێتیی ئەورووپادا، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و میكانیزمی بەرپەچدانەوەی ئەم مەترسیانە و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تاوتوێ كران.

مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠١٩ پێشوازیی لە جین كریستۆف بێلیارد، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی ئەورووپا بۆ كاروباری سیاسی و شاندی یاوەری كرد.

لەم دیدارەدا، كە رامۆن بلیكۆ، باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق و خاتوو كلاریس پاستۆری، بەرپرسی نووسینگەی یەكێتی ئەوڕووپا لە هەولێر ئامادەی بوون، پەرەسەندن و ڕەوشی ناوچەكە بە گشتی و پەیوەندیی نێوان یەكێتیی ئەورووپا و هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.

مەسروور بارزانی، پەیوەست بە پەرەسەندنەكانی پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر، ئاماژەی بە دەستپێكردنی قۆناغی نوێی ئەو پەیوەندیانە دا و ئاواتی خواست زەمینەیەكی لەبار برەخسێنرێت بۆ چارەسەری بنەڕەتیی پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور و لەم هەنگاوەشدا هاوكاریی یەكێتیی ئەورووپای بە پێویست زانی.

لەلای خۆیەوە، جین كریستۆف بێلیارد ئامادەییی خۆیان بۆ پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان نیشان دا بۆ پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان لە بواری چاكسازی و هیوای پێشكەوتنی زیاتری بۆ هەرێمی كوردستان خواست.

تاوتوێكردنی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و میكانیزمی بەرپەچدانەوەی ئەم مەترسیانە و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
kdp -
Top