پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و شیوعی ده‌كات
د, بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان كۆببێته‌وه.
بڕیاره له‌و كۆبوونه‌وانه، شاندی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كەن.
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پارتی ده‌یه‌وێت حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات.
پارتی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی 2018یه‌وه به گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، 45 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
k24 -
