لە حاجی ئۆمەران تانکەرێک مەوادی کیمیایی گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاو کراوەتەوە، "ڕۆژی سێشهممه 29/1/2019، هەڵساین بە گەڕانەوەی یەک ئۆتۆمبێل لە مەوادی کیمیایی لە جۆری (تەنەر سلیلۆز) بۆ وڵاتی ئێران کە لە پشکنینی تاقیگەی بنکەی پشکنینی سوتەمەنی سامانە سروشتییەکان دەرنەچوو".
ڕوونیش کراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناگونجێت، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران مەوادە کیمیاوییەکە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.
باسنيوز
