پاش چاوەڕوانییەکی زۆر شاندی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکا
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند، شاندەکە شاندێکی سیاسی دەبێت و سبەی سەردانی هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی دەکات.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لەو کۆبوونەوانەی سبەیدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسەی لەبارەوە ناکرێت.
ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵی ئیسلامی چاوەڕوانە شاندێکی پارتی سەردانیان بکات و پێشتر عەبدولستار مەجید، سەرکردەی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی ڕای گەیاندبوو کە ئەگەر هەر شاندێکی پارتی بە مەبەستی باسکردنی پێکهێنانی حکوومەتیش نەبێت، سەردانی کۆمەڵ بکات، ئەوان پێشوازی لێ دەکەن.
باسنيوز
