پاش چاوەڕوانییەکی زۆر شاندی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکا

 پاش چاوەڕوانییەکی زۆر شاندی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکا
بڕیارە سبەی پێنج شەممە، ٣١ی ١ی ٢٠١٩، شاندێکی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بکات.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند، شاندەکە شاندێکی سیاسی دەبێت و سبەی سەردانی هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی دەکات.

جەختیشی لەوە کردەوە کە لەو کۆبوونەوانەی سبەیدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسەی لەبارەوە ناکرێت.

ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵی ئیسلامی چاوەڕوانە شاندێکی پارتی سەردانیان بکات و پێشتر عەبدولستار مەجید، سەرکردەی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی ڕای گەیاندبوو کە ئەگەر هەر شاندێکی پارتی بە مەبەستی باسکردنی پێکهێنانی حکوومەتیش نەبێت، سەردانی کۆمەڵ بکات، ئەوان پێشوازی لێ دەکەن.












باسنيوز
Top