پۆلیسی ھەولێر: چوار تاوانباری ھەڕەشەکەری سۆشیال میدیا دەستگیر کران

 پۆلیسی ھەولێر: چوار تاوانباری ھەڕەشەکەری سۆشیال میدیا دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە چوار تاوانباری ھەڕەشەکەری سۆشیال میدیا دەستگیر کران.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای ھەوڵدان و بەدواداچوونی زۆر، پۆلیس توانی چوار تاوانباری ھەڕەشەکەری سۆشیال میدیا دەستگیر بکات".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێردا ڕوونیش کراوەتەوە: "لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکاریی ھەر یەکەیان بە جیا دەخەینە ڕوو".











باسنيوز
Top