فراكسیۆنى پارتى له به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكى له باره‌ى بۆردومانى ناوچه سنوورییه‌كان بڵاوكرده‌وه
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "چه‌ند ساڵى رابردوو، كێشه‌ى زۆر له ئه‌نجامى تۆپبارانى سوپاى توركیا له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌یدا بوون".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ر له ده‌ستپێكى ئه‌و رووداوانه‌وه ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتار له جێى رووداوه‌كان ئاماده بووین بۆ هێوركردن و پاراستنى گیانى هاووڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌كه".
له به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئاشكرایه، ئه‌و تۆپبارانكردنه به پاساوى بوونى په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، خۆیان له سنوورى هه‌رێمى كوردستان دوور بخه‌ن و خه‌ڵكى ئێمه له‌و نه‌هامه‌تى و قوربانیانه رزگار بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رى مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بوونى ئه‌وان له هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌رى نه‌رێنى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و سه‌دان گوند به هۆى بوونى ئه‌وانه‌وه به وێرانى و كاولى ماونه‌ته‌وه".
فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راشیگه‌یاند، "ئێمه ناخوازین خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ببێته مه‌ترسى تێكدانى ئارامى وڵاتانى هاوسۆزى ئێمه".
فراكسیۆنه‌كه له په‌یامیدا بۆ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید و برینداره‌كان رایگه‌یاند، "ئێمه سه‌ره‌خۆشى له ته‌واوى خێزانى ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ین كه بوونه قوربانى ئه‌و رووداوانه و هیواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
له كۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواكارییهكى خستووه‌ته‌ڕوو و تێیدا هاتووه: "داوا ده‌كه‌ین: هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كه‌ین، كه هه‌ر زوو دواى رووداوه‌كان ره‌وشى ئارامى و هێزه‌كانى ئه‌منى بۆ پاراستنى هاووڵاتیان له‌و ده‌ڤه‌ره بڵاو ده‌كاته‌وه".
kdp-
