لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 29/1/2019، لەگەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە شەڕو دەمەقاڵە لەنێوان دوو برا دروست دەبێ و لە ئەنجامدا برا بچوکەکە برا گەورەکەی خۆی دەکوژێت".
گوتیشی: "کوژراوەکە ناوی (ف. ل. ا) تەمەنی 28 ساڵەو بکوژەکە ناوی (ف. ل. ا) تەمەنی 20 ساڵە، بەڵام دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا تۆمەتبارەکە کەبرا بچووکی کوژراوەکەیە دەستگیر بکرێت".
ئاماژەشی بەوەدا، کە لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
باسنيوز
