مەسرور بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاو كردەوە
لە پەیامەكەدا هاتووە "خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا سەعید یەحیا خەتاتمان پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێ".
ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی "کۆچی دوایی بەرێزیان زیانێکە بۆ بواری رۆشنبیری و رۆژنامەنووسی و ئەدەبی کوردی، بێگومان بەرھەمە دەوڵەمەندەکانی ھەمیشە یادی خوالێخۆشبوو بە زیندوویی دەھێڵنەوە".
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە سەعید یەحیا خەتات لەو كاتەی بە سواری تاكسییەك بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە، لەناكاو كۆچی دوایی كرد.
باسنيوز
