تا ئێستا ٣ هەزار و ٣٤٩ كەس لە دەست داعش رزگار كراون

 تا ئێستا ٣ هەزار و ٣٤٩ كەس لە دەست داعش رزگار كراون
بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ توانیویانە ٢ كەسی دیكەی كوردی ئێزدی لە چنگ تیرۆریستانی داعش رزگار بكەن.

حوسێن قایدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بە هەوڵ و ماندووبوونێكێ زۆر، لەم مانگەدا توانیمان زیاتر لە ٢٠ كەس لە دەست داعش رزگار بكەین، كە بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە چنگ تیرۆریستانی داعشدا بوون".

قایدی گوتیشی: "ئەو ٢ كەسەی كە ئەمڕۆ رزگارمان كردن، خەڵكی ناوچەكانی تل بەنات و سكێنیێ سەر بە قەزای شنگال بوون، كە لە ٣ـی ٨ ـی ٢٠١٤ـدا كەوتبوونە دەست داعش".

لە بارەی دوائاماری رزگاركراوەكانیشەوە گوتی، لە كۆی ٦ هەزار و ٤١٧ كەسی رفێنراو، توانیویانە ٣ هەزار و ٣٤٩ كەس رزگار بكەن و بەردەوامیش دەبن لە رزگاركردنی هەموو ئەوانەی لە دەست داعشدا ماون.












KDP
Top