دادگای گەرمیان هاووڵاتییەكی بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر سزا دا
عوسمان عەبدولكەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، ڕايگەیاند: "دوێنێ 28/1/2019 سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و بەپێی مادەی 14/2 ی مادە هۆشبەرەكان هاووڵاتییەكی بە 3 ساڵ زیندانی سزا دا".
گوتیشی "سزادراوەكە ناوی (ه.م.غ)ە و تەمەنی 40 ساڵە و بە ڕەگەز كوردە و ڕۆژی 30/10/2018 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر كراوە".
ڕوونیشی كردەوە "دواتر بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كراوە".
باسنيوز
