عەلی باپیر: خۆمان حوکمی خۆمان دەکەین پەکەکە بۆ لە قەندیلەوە بێ حوکممان بکا
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو بووەتەوە، لەبارەی بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە: ”ئێمە خۆمان ئیدارەی وڵاتی خۆمان دەکەین، پەکەکە بۆ لە سووریاوە بێت؟ بۆ لە قەندیل بێ؟“.
باسیشی لە بوونی پەکەکە لە شنگال کردووە و ڕای گەیاندووە: ”ئێزیدییەکان هێزی پێشمەرگەیان نییە؟ شنگال لە سنووری جوگرافیی هەرێمی کوردستاندایە. ناڵێم کوردستان لە خەڵکی دیکە قاچاخ و مەمنووعە، بەڵام کە لەوێ دەبێ، دەبێت بە مۆڵەتی هەرێمی کوردستان لێرەوە بێت. ئەگەرنا لەخۆوە بێ بڵێ لێرە دەبم و حیسابیش بۆ تۆ ناکەم. ئەوە نابێت“.
هاوکات پرسیاری ئەوە دەکات: ”کەسێک هەیە بڵێ دەچم بۆ قەندیل و پەکەکە حیسابت بۆ ناکەم؟ هەر لە سەیتەرە ناسنامەکەت لێ وەردەگرێ“. بۆیە بە پەکەکە دەڵێت: ”برا ئەوێ هی تۆش نییە بە هی خۆتی دەزانی، چۆن خەڵکی دیکە شوێنی خۆی بێ، تۆ حیسابی بۆ ناکەی؟ نە کوردایەتی و نە ئازادی و نە مافی مرۆڤیش بەم جۆرەیە“.
باسنيوز
