ئاماده‌كارییه‌كانی 31 یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان پێكردووه
كامه‌ران مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "ئاماده‌كارییه‌كانی 31یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان پێكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش (5) لیژنه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه بریتین له لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندی، پیشوازی، هونه‌ری و ڕاگه‌یاندن و لیژنه‌ی باڵا".
ڕوونیشی كرده‌وه‌و گوتی: "بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی بودجه بۆ ساڵیاده‌كه ده‌رخسته‌ی بۆ كراوه و ئه‌مساڵ یاده‌كه گشتگیر ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین چالاكییه‌كانی یاده‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بن
گوتیشی: "سه‌رجه‌م لیژنه‌كان پێكهاتوون و قه‌زاكانی سه‌یدسادق، پێنجوین و شاره‌زووریش ده‌كرێت ئه‌مساڵ چالاكییان هه‌بێت و به‌شدار بن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئاستی باڵا خه‌ڵكی زیاتر بانگهێشت بكه‌ین بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمه‌كه".
کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥٠٠٠ ھاووڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھید کران و ١٠٠٠٠یش بریندار کران. ئەو تاوانە و کیمیابارانە بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
باسنيوز
