پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجام دەدەن
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 29-1-2019 ئەنجام بدرێت، تاوتوێی دوایین هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر ئەنجام دەدرێت و تێیدا جگە لە پێکهێنانی حکوومەت، بارودۆخی کەرکووک و هەرێمی کوردستان بە گشتی، تاوتوێ دەکرێت.
رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو و دواتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد. پارتی پلەی یەکەمی بە دەستهێناو و بووە خاوەنی 45 کورسی و یەکێتیش بووە خاوەنی 21 کورسی.
باسنيوز
