حه‌شدى شه‌عبى تلكێف ته‌عريب ده‌كات

حه‌شدى شه‌عبى تلكێف ته‌عريب ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ی 400 خێزانی عه‌ره‌بی هێناوه‌ته‌ ناو شارۆچكه‌ى تلكێف له‌ خانووی كریستیانه‌كانی نیشته‌جێكردوون.

قائیمقامی تلكێف رايگه‌ياند، هێنانی خه‌ڵكی دیكه‌، ئاسته‌نگه‌ له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی تلكێف و هه‌روه‌ها جگه‌ له‌مه‌ به‌ هۆی بوونی گرتووخانه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ چه‌كدارانی داعش، كه‌ 1500 چه‌كداری تێدایه‌، مه‌ترسی له‌سه‌ر شارۆچكه‌ی تلكێف و دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دروستكردووه‌.

له‌ دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى روويان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و سه‌ره‌ڕاى كۆتايهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتى داعش له‌و ناوچانه‌، تا ئێستا ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ ناسه‌قامگيره‌ و هاووڵاتيانى ئاواره‌بووى ناوچه‌كه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
k24-
Top