حکوومەت دەیەوێ ٢٤٠ بەنداوی نوێ دروست بکات
ئه‌كره‌م محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئێستا له كوردستان خاوه‌نی 17 بهنداوین، كه سێ به‌نداویان ساڵانی زوو دروست كراون و 14 به‌نداویشیان له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دروست كراون".
ئێستا وڵاتانی جیهان گرنگیی زۆر به به‌نداو ده‌ده‌ن بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو، كه به سامانێكی گه‌وره‌ی وڵاتان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. له ماسته‌رپلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا هه‌یه کە 240 به‌نداوی گه‌وره و مامناوه‌ند له ته‌واوی كوردستان دروست بكات.
ئه‌كره‌م محه‌مه‌د گوتیشی: "له ماسته‌رپلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه كه 240 به‌نداو له هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێن و، ئێستا 17 به‌نداو لە واری دروستکردن و جێبەجێکردندان، كه چوار به‌نداویان كاریان تێدا دەکرێت، به‌ڵام 13 به‌نداوی دیكه‌یان به هۆی قه‌یرانی داراییەوە كارەکەیان وه‌ستاوه".
به‌رپرسی به‌نداوه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتی: "ئێستا دیزاینی 40 به‌نداو ته‌واو بووە، كه 18 به‌نداویان به‌نداوی گه‌وره‌ن و 22 به‌نداوی دیكه‌یشیان به‌نداوی مامناوه‌ندن، هه‌ركات بودجه‌یان بۆ ته‌رخان كرا، کارەکەیان دەست پێ دەکات."
محه‌مه‌د گوتیشی: "لە سه‌رتاسه‌ری كوردستان، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاویان هه‌بێت و ئاویان تێدا گل بدرێته‌وه، به‌نداویان تێدا دروست ده‌كەین، ستراتێژیمان ئەوەیە كه ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببنه خاوه‌نی به‌نداوی خۆیان و ته‌واوی ئه‌و ئاوه‌ی هه‌یه له وه‌رزی زستاندا گل بدرێنه‌وه و بۆ وه‌رزی هاوین به‌كار بهێندرێت".
به‌رپرسی به‌نداوه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتیشی: "به ته‌واوبونی به‌نداوه‌كانی كوردستان، ده‌کرێ په‌ره به گه‌شتوگوزار و سامانی ماسی و كشتوكاڵ بدرێت."
kdp-
