سبەینێ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

سبەینێ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بڕیارە سبەی دەربارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ ببنەوە.

عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی جارێکی دیکە ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ ببنەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن."

عارف ڕوشدی گوتیشی: "ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان ئەنجام بدرێت، کە بڕیارە ھەرسێ لایەن بەشداری لە حکوومەتی نوێدا بکەن، چونکە کاتی ھاتووە پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ
kdp-
Top