مەیادە نەجاڕ: کورد سەرجەم پۆستەکانی لە بەغدا پێ دەدرێتەوە
د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر لە کابینەکانی حکوومەت زۆرینەی پۆستەکان لە کورد وەرگیرابوونەوە و ئێستا بڕیارە لە کابینەی نوێدا سەرجەم پۆستەکانی خۆی بە کورد بدرێتەوە، لە بریکار و بەڕێوەبەری گشتی و ھەر پۆستێکی دیکەی پشکی کورد بێت و ئێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە نوێنەری کوردیشی تێدایە و جێگری سەرۆکی پەرلەمانە کار بۆ ئەو بابەتە دەکەن، بۆ ئەوەی پشکی کورد بگەڕێندرێتەوە و پۆستەکانی کورد بدەنەوە."
د. مەیادە نەجاڕ گوتیشی: "ئێمەش داوا لە ھەرێمی کوردستان دەکەین کە کاندید بۆ سەرجەم پۆستەکان دیاری بکەن، بۆ ئەوەی ئەو پۆستانەی بەر کورد دەکەون وەریگرینەوە، چونکە ئەمانە پشکی کوردن."
نەجاڕ باسی لەوەش کرد: "دواین مۆڵەت بۆ ئەوەی کورد سەرجەم پۆستەکانی لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق پڕ بکاتەوە تا ناوەڕاستی ئەمساڵە، بۆیە تا ئەوکات ھەموو پۆستەکانی پێشتر لە کورد وەرگیراونەتەوە، پێی دەدرێنەوە."
نەجاڕ دەشڵێ: "سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەو پۆستانەیە کە لە کابینەی نوێدا بەر کورد دەکەون، بۆیە تا ئێستا دیار نییە ژمارەی ئەو پۆستانەی بەر کورد دەکەون، چەندن."
kdp-
