ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە

 ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە
سکرتێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سکرتێری م.س پارتییەوە

بە داخەوە لە چاوپێکەوتنی بەڕێز سکرتێری م.س لەگەڵ دەنگی ئەمریکا/ بەشی کوردی، وا ھاتووە کە گوتراوە کاک نێچیرڤان بارزانی نیوەی ھی پارتییە و نیوەی ھی کوردە، بەڵام کاک قوباد تاڵەبانی نیوەی ھی یەکێتییە و نیوەی ھی پارتییە.

لە راستیدا مەبەستی کاک فازڵ میرانی ئەوە بووە کە ھەردوو بەڕێز، تەنھا ھی حزبەکانی خۆیان نین، بەڵکوو ھی کورد و کوردستانن، بۆ ئەوەی ناحەزان بە ھەڵە تەفسیری نەکەن، بە پێویستمان زانی ئەو راستکردنەوە بڵاو بکەینەوە.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان











باسنيوز
Top