حەلبووسی پرسەنامەیەک ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات
لە پرسەنامەکەدا، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، میر تەحسن ”كەسایەتیەكی دانا و خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی“ بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 28-1-2019، میر تەحسین بەگ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەكەی حەلبووسی:
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە و دوای ڕازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی كۆچی دوایی میر تەحسن بەگ میری ئاینی ئێزیدی لە عێراق و جیهان و سەرۆكی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدیمان پێگەیشت.
بەو هۆیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی رۆڵەكانی پێكهاتەی ئێزیدی دەكەین بەهۆی كۆچی دوایی میر تەحسن بەگ كەسایەتیەكی دانا و خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی و پەرۆش بۆ یەكێتی گەلی عێراق بەهەموو پێكهاتەكانیمان لەدەست دا.
لە خوای گەورە داواكارین بەر رەحمەتی خۆی بخات، و سەبوری كەسوكار و خۆشەویستانی بدات.
انا لله وانا الیه راجعون
==========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 كانونی دووەمی 2019
باسيوز
