کارەبای سلێمانی ئاگادارییەک بۆ خاوەن مۆلیدە ئەھلییەکان بڵاو دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی ئاگادارییەک بۆ خاوەن مۆلیدە ئەھلییەکان بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئاگادارییەکی لەبارەی کاتژمێرەکانی کارکردنی مانگی کانوونی دووەم بۆ خاوەن مۆلیدە ئەھلییەکان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا خاوەن مۆلیدە ئەھلییەکانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە کاتژمێر 8ی بەیانیی سبەی سێشەممە 29/1/2019، لای مۆلیدەکانیان ئامادە بن.

ھەر لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیدا ڕوونیش کراوەتەوە، کە مەبەست لە ئامادەبوونی خاوەن مۆلیدە ئەھلییەکان لای مۆلیدەکانیان: "بۆ خوێندنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنی مانگی کانوونی دووەمە (مانگی یەک)".










باسنیوز
Top