بڕیارە ڕێککەوتی(٥-٢-٢٠١٩) دەستبکرێ بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (١١)

بڕیارە ڕێککەوتی(٥-٢-٢٠١٩) دەستبکرێ بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (١١)
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەک لەبارەی وادە و چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.



سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند کە وا بڕیارە ڕێککەوتی(٥-٢-٢٠١٩) دەستبکرێ بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (١١)ی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.



سەرچاوەکە ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە دابەش دەکرێت، ڕوونیشیکردەوە کە ئەم مانگەش مووچە بە سیستەمی پاشکەوت دابەش دەکرێت.







باسنیوز
Top