بەهۆی لافاوەوە زیان بەر ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتیی سۆران کەوت

بەهۆی لافاوەوە زیان بەر ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتیی سۆران کەوت
ئەمشەو شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ شاری سۆرانی گرتەوە و لافاو درووست بوو، بەوهۆیەوە ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی شارەکە زیانیان بەرکەوت.

 

عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران، راگەیاند، : "ئەمشەو (27/1/2019) ئاگاداركراینەوە كە بەهۆی باران بارین و درووستبوونی لافاوەوە ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێكی دانیشتووانی گەڕەكی هەرێم لەشاری سۆران، دەستبەجێ تیمەكانمان لەبەرگری شارستانی، گەیشتە شوێنەکە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو و تیمەکانمان هاوکاریی هاووڵاتییەکانی کرد پاککردنەوەی ماڵەکانیان و دەرکردنی ئاو لەنێو ماڵەکانیان".

 

ناوبراو داوای لە دانیشتووانی سنووری شاری سۆران کرد کە لە کاتی هەر ڕوواوێکدا کە پەیوەندی بە پۆلیسی بەرگری شارستانییەوە هەبێ پەیوەندییان پێوە بکەن بەمەبەستی بەهاناوەچوونیان.
bas news-
Top