بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك دەستگیر کرا
سەرچاوەیەک لە پارێزگای كەركووك، راگەیاند "بە تۆمەتی تۆمارکردنی بارهەڵگر بەشێوەکەی نایاسایی و دوور لە رێنماییەکان، بە فەرمانی پشکنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەقید شێرزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك و 23 ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی هاتووچۆ دەستگیركراون".
گوتیشی: "ھاوكات، بەڕێوەبەری پۆلیسی رەحیماوە و 19 پۆلس دەستگیرکراون".
سەرچاوەكە ھۆكاری دەستگیركردنەكانی ئەمانی بۆ ھەڵاتنی زیندانییەك گەڕاندەوە.
k24-
