فڕۆكه‌یه‌كی مینڕێژكراوی بێ فڕۆكه‌وان به پێشمه‌رگه‌یه‌كدا ده‌ته‌قێته‌وه
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، ھەندێك كەس دەڵێن: فرۆكەكە ھی پەكەكە بووە, كە ئاراستەی سه‌ر پێگه‌كانی سوپای توركیا له سه‌ر سنووری كراوه، شایه‌تحاڵێكیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، "به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته، به‌ر له چه‌ند رۆژێك په‌كه‌كه زیاتر له 10 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان له یه‌كێك له گونده سنوورییه‌كان به‌كارهێناوه و ئاراسته‌ی سه‌ر قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سوپای توركیایان كردوون".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "له‌و 10 فڕۆكه‌یه، ته‌نیا یه‌كێكیان ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه و ئه‌وانی دیكه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئامانجه‌كانیان و تێك‌شكاون".
بنەماڵەی ئەو شەھیدەش داوای روونكردنەوە دەكات و بۆ ئه‌وه‌ی رووداوەكە بە تەمومژراوی نەمێنێتەوە, داوا ده‌كه‌ن، لێژنه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه پێكبهێنرێت.
ئه‌مین عيسا رهشۆى ته‌مه‌نی 42 ساڵ بوو و خاوه‌نی 8 منداڵه، ماوه‌ی 24 ساڵی پێشمه‌رگه‌یه.
k24-
