گۆڕان داوای ئهم پۆستانهی حكوومهت له پارتی دهكات
ئەوەی کێشەکە گەورەتر دەکات ئەوەیە، کە یەکێتی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بە پشکی خۆی دەزانێت، ئارێز عهبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیش داواکارییەکانی گۆڕان بە یاریکردنی پارتی ناودەبات و دەڵێت: "ئهگەر پارتی گۆڕان دژی یەکێتی بەکاربهێنێت زەرەر دەکات"، ئاماژە بەوەشدەدات، "هەوڵێک هەیە کە گۆڕان و یەکێتی وەک یەک تیم لەگەڵ پارتی دانیشن".
، گۆڕان لە دواین کۆبوونەوەی خۆیدا ئەوەی یەکلا کردووەتەوە، کە دەکرێت دهست لە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ههڵگرێت، بەو مەرجەی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگەدا یەکێک لە پۆستە گرینگەکانیان پێبدرێت، هەرچی لە بارەی یەکێتیشەوەیە ئەو حزبە داوای هەریەک لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی کردووە، لە هەموو حاڵەتەکانیشدا وەڵامی کۆتایی دەکەوێتەوە لای پارتی.
k24-
