به‌به‌ڵگه‌وه.. په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا ڕێگه به میلیشیاكان ده‌دات بچنه نێو قوتابخانه‌كانه‌وه
بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م كه‌عبى، سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت كه پێشتر له ڕیزه‌كانى سوپاى مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در بوو، دواتر جیابووه‌وه و له ساڵى 2013 له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى، بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌قى دامه‌زراند پێش ئه‌وه‌ى جیاببێته‌وه و نوجه‌با دابمه‌زرێنێت، كه به‌ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكارى ده‌كرێن و لهحزبوڵڵاى لوبنانیشه‌وه نزیكن.
چاودێران و چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له نه‌ینه‌وا، مه‌ترسی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌خه‌نه‌ڕوو و داوا ده‌كه‌ن، ڕێگه نه‌درێت به میلیشیاكان بچنه نێو قوتابخانه‌كانه‌وه.
نووسراوه‌كه له 16/ 1/ 2019 به واژۆى قه‌حتان شییت ، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رپه‌رشتیارى تایبه‌تمه‌ند به وه‌كاله‌ت، ده‌رچووه و ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان كراوه.
باسنيوز
