به‌به‌ڵگه‌وه‌.. په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا ڕێگه‌ به‌ میلیشیاكان ده‌دات بچنه‌ نێو قوتابخانه‌كانه‌وه‌

به‌به‌ڵگه‌وه‌.. په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا ڕێگه‌ به‌ میلیشیاكان ده‌دات بچنه‌ نێو قوتابخانه‌كانه‌وه‌
به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمى، په‌روه‌رده‌ى گشتیی نه‌ینه‌وا، داوا له‌ گشت قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌یان ده‌كات، ئاسانكارى بۆ ئه‌ندامانى گرووپى میلیشیاى نوجه‌با بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وانه‌ له‌ قوتابخانه‌كانیان بڵێنه‌وه‌.



بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م كه‌عبى، سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت كه‌ پێشتر له‌ ڕیزه‌كانى سوپاى مه‌هدی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در بوو، دواتر جیابووه‌وه‌ و له‌ ساڵى 2013 له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى، بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌قى دامه‌زراند پێش ئه‌وه‌ى جیاببێته‌وه‌ و نوجه‌با دابمه‌زرێنێت، كه‌ به‌ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هاوكارى ده‌كرێن و له‌حزبوڵڵاى لوبنانیشه‌وه‌ نزیكن.


چاودێران و چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ نه‌ینه‌وا، مه‌ترسی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو و داوا ده‌كه‌ن، ڕێگه‌ نه‌درێت به‌ میلیشیاكان بچنه‌ نێو قوتابخانه‌كانه‌وه‌.


نووسراوه‌كه‌ له‌ 16/ 1/ 2019 به‌ واژۆى قه‌حتان شییت ، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رپه‌رشتیارى تایبه‌تمه‌ند به‌ وه‌كاله‌ت، ده‌رچووه‌ و ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان كراوه‌.











باسنيوز
Top